به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئابوورى ووهبهرهێنانى نوێنه‌رایه‌تى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه، ئاڕاسته‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئارادایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار بۆ ڕه‌وشى ئاسایی خۆى،ڕوونیشیكرده‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار زیابنهخش بوو بۆ چینى هه‌ژاران.
فه‌لاح خه‌فاجى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئاڕاستهیهكمان هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى بۆ 120 یان ڕیژهیهك زیاتر".
وتیشى"به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراق چینى هه‌ژاران وئاست زۆر نزمه‌كان ده‌كاته ئامانج وزهرهمهند ده‌بن به‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه".
ئاماژه‌یشیدا"نرخى كه‌ره‌سته‌ى خۆراك به‌رزبۆته‌وه وسه‌رجه‌م نرخه‌كانى دیكه‌یش ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر چینى هه‌ژارانى هاوڵاتیان له‌كۆمه‌ڵگادا".
شایه‌نى باسه حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،داواى سازكردنى دانیشتنێكى بهپهلهكرد بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى خه‌رجكردنى دۆلار.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى داواى سازكردنى دانیشتنى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیرى دارایی وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندى".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌دانیشتنه‌كه ڕاوه‌ستانه له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاوى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار وپێشكه‌شكردنى دڵنه‌وایی پێویست بۆ پاراستنى چینه لاواز وهه‌ژاره‌كان وخاوه‌ن داهاته سنووردارهكانه