ئه‌عره‌جى بۆ باڵیۆزى سورى:عێراق رێگرى ده‌كات له‌ دزه‌پێكردنى تیرۆرستان

ئەمنی
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ سه‌تام جه‌دعان ده‌نده‌ح پاراستنى سنوور ودۆسییه‌ى كه‌مپى هول تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌عره‌جى پێشوازیكرد له‌باڵیۆزى سوریا له‌به‌غدا،وله‌دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى ئه‌منى وسیاسى له‌ناوچه‌كه‌ وهاریكارى وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان به‌غدا ودیمه‌شق تاوتوێكردووه‌ بۆ پاراستنى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
    وتیشى"هه‌ردوولا دۆسییه‌ى كه‌مپى هولى سنوورى وگرنگى ئاڵوگۆڕى زانیارى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشیان تاوتوێكردووه‌".
    ئه‌عڕه‌جى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"عێراق هه‌وڵى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌دات وكارده‌كات بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات،وئاماده‌كردنى كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌جێگه‌یاندن وبنیاتنانى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى له‌پێناو پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌".