عه‌بدلجه‌بار:له‌ 2021 برێك نه‌وتى ڕه‌ش به‌ لوبنان ده‌فرۆشرێت

  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئیحسان عه‌بدلجه‌بار ،وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ریمۆن غه‌جر وه‌زیرى وزه‌ و ئاوى لوبنانى تاوتوێى ئاسۆیى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد وپاڵپشتى كردنى گه‌لى لوبنانى برا،ئاماژه‌به‌وه‌كرا رێكه‌وتن له‌سه‌ر فرۆشتنى برێك نه‌وتى ڕه‌شى عێراقى بۆ لوبنان له‌ ساڵى 2021.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"وه‌زیرى نه‌وت له‌ میان پێشوازى كردنى له‌ شاندى لوبنانى به‌سه‌رۆكایه‌تى ریمۆن غه‌جر وه‌زیرى وزه‌ى لوبنانى هه‌ردولا تاوتوێى په‌یوه‌ندى دولایه‌نه‌ی نێوان عێراق و لوبنان كرا ویارمه‌تیدانى گه‌لى لوبنانى "،ئاماژه‌به‌وه‌كرا"ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ ئاكامى تاوتوێى و وتوێژى پێشووى نێوان هه‌ردو وڵات و رێكه‌وتن كرا له‌ سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى ره‌شى عێراقى بۆ لوبنان له‌ ساڵى 2021 كه‌ دواتر بڕه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" عه‌بدلجه‌بار خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌م رێكه‌وتنه‌ كه‌ سودى هاوبه‌شى ده‌بێت بۆ هه‌ردولا".