سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز دەکات

ئەمنی
  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    سەرۆكایەتی كۆمار ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییەی کرد كه‌ كرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌  ئاماژەیدا" بە بەردەوامی كردەوە تاوانكارییەكان كە ئاسایش و ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و ماڵ و موڵكیان دەخاتە مەترسییەوە، لە هەمان كاتیشدا بە ئامانجگرتنی سەروەری وڵات و هەوڵە نیشتمانییەكانە كە دەنرێت لە پێناو پارێزگاریگردن لە شكۆی دەوڵەت، هەروەها ئەم كردەوانە زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت‌ لە رووی نێودەوڵەتی، ھاوکات كاریگەری خراپیش دەكاتە سەر پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەویش لە رێگەی بە ئامانجگرتنی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان كە ئەركی پاراستن و سەلامەتی و ئاسایشیان لە ئەستۆی عێراقە لە چوارچێوەی پابەندبوونە كارپێكراوە نێودەوڵەتییەکان".
    هەر لەو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژەکراوە كە هێزە ئەمنییەكان پێویستە هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ راوودونانی تاقمە تاوانكارییەكانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگا و رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی رووداوی لەو جۆرە لە پێناو پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندی باڵای وڵات و زامنكردنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى پێشووتر ڕایگه‌یاند ناوچه‌ى سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا به‌8 مووشه‌كى كاتیۆشا په‌لاماردراوه‌.