به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا غالب پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ده‌ستپێشخه‌رى كڕینى شوقه وخانوو بۆ هاوڵاتیانى ئاسایی ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى دارایی بووه.
غالب له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،قه‌یرانى كۆرۆنا كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر ئابوورى وڵاتان وله‌نێویشیاندا عێراق،وتیشى بانكى ناوه‌ندى له‌دوو مانگى ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى سازكردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌باره‌ى بڕگه‌كانى بوودجه.
وتیشى"وه‌زاره‌تى دارایی به‌نووسراوێكى فه‌رمى داواى زیادكردنى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار كردووه بۆ 1450 دینار،جه‌ختیشیكرده‌وه داهاته نه‌وتییه‌كان له‌هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی لاى بانكى ناوه‌ندى داده‌نرێت.
ئاماژه‌یشیدا چینه لاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار،ڕوونیشیكرده‌وه نرخى دۆلار 1450 دینار دانراوه دواى گفتوگۆییه‌كى دوور ودرێژ.
ئاماژه‌یشیدا دامه‌زراندنه‌كان له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كان خه‌رجییه‌كان مووچه‌ى زیادكرد،ئه‌وه‌یشى وت بانكى نێوده‌وڵه‌تى له2014 داواى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار كرد بۆ 1500 دینار.
ڕوونیشیكرده‌وه ،وه‌زاره‌تى دارایی پاره ته‌رخانكراو بۆ چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌بوودجه‌ى 2021 دوو هێنده زیادى ده‌كات،وبه‌ڵێنیشى داوه كاربكات بۆ به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى گومرگه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌لێكترۆنى دروست ده‌بێت له‌نێوان گومرگ وباج وده‌روازه‌كانى فرۆشتنى دراو.
باسى له‌وه‌كرد هه‌رزانبوونى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار له‌عێراق وڵاتانى دراوسێ بۆ لاى خۆى ڕاكێِشا.
دووپاتیشیكرده‌وه بانكى ناوه‌ندى ده‌ستپێشخه‌رى 3 تریلیۆن دینار بۆ هاوڵاتیانى ئاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،ڕوونیشیكرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بریتییه له‌قه‌رزى بێ ده‌سته‌به‌ر وده‌گاته 150 ملیۆن دینار بۆ كڕێنى شوقه یان خانوو.
وتیشى"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه جموجۆڵى بازاڕى كار ده‌بووژێنێته‌وه.