به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه،هێزه ئه‌منییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ڕاوهدوونانى له‌یاسا ده‌رچووه‌كان وبهدادگاییكردنیان.
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"بانده‌كانى تاوان ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه،سه‌ر له‌نوێ بههێڕشى مووشه‌كى ده‌زگاكان وماڵى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌ناوچه سه‌وز له‌به‌غدا كردنه ئامانج،كه‌بووه هۆى گه‌یاندن زیان به‌ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ى نیشته‌جێبوون وئۆتۆمبێل وتۆقاندنى دانیشتووان.
وتیشى،ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه هاوڵاتیان وئارامییهكهى ده‌كاته ئامانج وهه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت وتێكدانى سه‌قامگیرى ده‌دات.
ڕایشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م په‌لاماره په‌یامێكى نه‌رێنییه بۆ جیهان وڕێگا ناده‌ین بهدهستكاریكردنى ئاسایشى نێرده دیبلۆماسییه‌كان له‌به‌غداى پایته‌خت وهه‌ڕه‌شه له‌سه‌ریان وئێمه‌یش پابه‌ندین بهپاراستنیان.
ئاماژه‌یشیدا هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان وه‌ك چۆن به‌ڵێنیان به‌گه‌لى عێراق داوه كارده‌كه‌ن بۆ ڕاوهدوونانى له‌یاسا ده‌رچووه‌كان وبهدادگاییكردنیان ،وڕێگهیش ناده‌ین بهسهپاندنى خواسته‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ناوى عێراق وسهروهرییهكهى.
جێى ئاماژه‌پێكردنه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى پێشووتر ڕایگه‌یاند ناوچه‌ى سه‌وز له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا به8 مووشه‌كى كاتیۆشا په‌لاماردراوه.