به‌غدا-اه‌ع
عه‌توان عه‌توانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى ووبهرهێنان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه فراكسیۆنه سیاسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران زانیاری‌یان هه‌بێت له‌باره‌ى گۆڕینى نرخى خه‌رجكردنى دینار
عه‌توانى له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران زانیاری‌یان نییه له‌باره‌ى نرخى خه‌رجكردنى دینار".
وتیشى"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ى به‌م شێویه ناده‌ین"،ئاماژه‌یشیدا"په‌ڕه‌ى سپى تاوه‌كو ئێستا هیچى به‌جێ نه‌گه‌یاندووه".
ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران میواندارى سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیرى دارایی وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه ناجى سه‌عیدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت په‌ناى بردۆته به‌ر چاره‌سه‌ر ئاسانه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌رى لۆجیكى وبابهتییانه".
وتیشى"واده‌ى گۆڕینى نرخى خه‌رجكردنى دراو بڕیار بوو له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى بێت نه‌ك پێش په‌سه‌ندكردنى".