سه‌دڕ:كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێنێت

  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌درى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌سى مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێنێت.
    سه‌دڕ له‌تویتێكدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى خۆى له‌"تویته‌ر"ڕایگه‌یاند"دروستكردنى مه‌ترسى بۆ سه‌ر هاوڵاتیان ڕێباز گروپه‌ له‌یاسا ده‌رچووه‌كانه‌ وه‌كو چۆن له‌پێشا پێمان ڕایگه‌یاندن به‌پاساوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دادگیركارى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هیچ كه‌سى مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێنێت".
    وتیشى"ده‌بێت حكومه‌ت بارى نائاسایی له‌به‌غدا ڕابگه‌یه‌نێت وپه‌نا به‌ته‌نها بۆ سوپا ببات بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى بێتاوان ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"له‌و په‌ڕى ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ هاریكارى ئه‌منى له‌م باره‌یه‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ر كه‌سێك چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت وبڕیارى ژیرانه‌ى گشتى به‌كاربهێنێت یان تیرۆرسته‌ یان له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا وڕێسایه‌".
    وتیشى"ده‌بێت په‌رله‌مان دانوستان بكات له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌پێناو دانانى سنوورێك بۆ داگیركارى وده‌ستێوه‌ردانى له‌كاروبارى عێراق به‌و پێیه‌ى ئاسایشى عێراق بپارێزێت".
    له‌كۆتایی تویته‌كه‌ى وتیشى"ئامۆژگارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌م هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سه‌ربازى وئه‌منى نه‌كات وڕێكاره‌كان بۆ ده‌وڵه‌تى عێراقى به‌جێبهێڵێت چونكه‌ خۆى خاوه‌نى سه‌روه‌رییه‌ نه‌ك ئێوه‌".