شانەی راگەیاندنی ئه‌منى:ژمارەیەک گروپی لە یاسا دەرچوو ژمارەیەک مووشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکردووە

ئەمنی
  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك گروپى له‌یاسا ده‌رچوو ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزكردووه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر ته‌لاره‌كانى نیشته‌جێبوونى قادسیه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك گروپى له‌یاسا ده‌رچوو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ستاون به‌ئاڕاسته‌كردنى ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز له‌به‌غدا".
    وتیشى"ده‌ركه‌وت ناوچه‌ى ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌كه‌كان له‌سه‌ربازگه‌ى ڕه‌شیده‌وه‌ بووه‌ وكه‌ووتۆته‌ نێو كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جێكردن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌لارى نێشته‌جێبوونى قادسییه‌،كه‌له‌ئاكامدا زیانى ماددى به‌ر باڵه‌خانه‌كان وژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى مه‌ده‌نى كه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى هه‌بێت".
    ئاماژه‌یشیدا مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ نێو كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌لارى نێشته‌جێبوونى قادسیه‌،وژماره‌ى مووشه‌كه‌كان 8،ڕوونیشیكرده‌وه‌ مووشه‌كێك كه‌وتۆته‌ سه‌ر شوقه‌ى ژماره‌(6)له‌نهۆمى یه‌كه‌م له‌ته‌لارى ژماره‌(1)،وهه‌روه‌ها مووشه‌كى دووه‌م كه‌وتۆته‌ سه‌ر ته‌لارى ژماره‌(3)نهۆمى یه‌كه‌م وشوقه‌ى ژماره‌(1)كه‌چى سێیه‌م مووشه‌ك كه‌وته‌ هه‌مان ته‌لارى له‌نهۆمى حه‌وته‌م،ومووشه‌كى چواره‌م كه‌وته‌ به‌رده‌م ته‌لارى 26.
    وتیشى،مووشه‌كى پێنجه‌م له‌به‌رده‌م ته‌لارى(18)كه‌وته‌خواره‌وه‌،كه‌چى مووشه‌كى شه‌شه‌م كه‌وته‌ به‌رده‌م ته‌لارى ژماره‌(14)نزیك بازاڕێكى ناوخۆیی،وهه‌روه‌ها مووشه‌كى حه‌وته‌م كه‌وته‌ نێو یه‌كێك له‌ده‌ریاچه‌كان،ومووشه‌كى هه‌شته‌م كه‌وته‌ نزیك یه‌كێك له‌زاڵگه‌كان.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى مووشكبارانه‌كه‌ سه‌ربازێكى عێراقى برینداربووه‌ وزیانى ماددى به‌ر باڵه‌خانه‌كان كه‌وتووه‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ته‌لارى نیشته‌جێبووه‌كان كه‌هاوڵاتیان تیایدا،وله‌گه‌ڵ زیان گه‌یاندن به‌ر(14)ئۆتۆمبێل ومولیده‌ى كاره‌با وكه‌رڤانێك.