كازمى:پۆست و بردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگ نیه‌ لام

  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ پۆست و سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌لامه‌وه‌ گرنگ نیه‌.
     
    كازمى له‌ وته‌یه‌كیدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد رایگه‌یاند:" كه‌س نایه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌ل راستگۆ بێت ،و به‌رپرسیارێتى چاكسازى ئابورى ریشه‌یى بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت".
     
    وتیشى"دۆرتان له‌گه‌ڵ ناكه‌م ،پۆست و بردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن به‌لامه‌وه‌ گرنگ نیه‌"، ده‌مه‌وێت راستگۆ بم له‌گه‌ڵتان ،وله‌ گه‌ڵتان ده‌بم تاوه‌كو به‌ده‌ستهێنانى چاكسازى راسته‌قینه‌ و كاركردن له‌سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ دره‌وشانه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانى راسته‌قینه‌ به‌بَى ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ هه‌ژاران ببه‌ین".