سه‌ید سه‌در:سنورى عێراقى له‌ مه‌ترسی به‌رده‌وام دایه‌ و گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌

  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هۆشدارى دا سنورى عێراقى له‌ مه‌ترسیدایه‌ ،رونیكرده‌وه‌ سنوره‌كان گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵین.
     
    سه‌در له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" سنورى عێراقى له‌ مه‌ترسى به‌رده‌وام دایه‌ و گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌"، وتیشى" دۆژمن دزه‌ ده‌كات و میلیشیاكان كۆنتڕۆڵى ده‌كات و قاچاخچێتى  مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وچه‌ك كه‌ ئه‌مه‌ش ئاسایش و ئابورى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌".