به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه كه رێگرى نه‌كردوه له لێپرسینه‌وه له پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له نێو باله‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى كه‌عبى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كه‌ى ناوبراو (وعین كازمى) بۆ یه‌كێك له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان گۆایا لێپرسینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێگرى لێكردووه "، ده‌مانه‌وێت به(موعین) بڵێن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كى هه‌یه بۆ مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له كۆى 329 په‌رله‌مان ده‌توانێت داواكارى بۆ لێپرسینه‌وه پێشكه‌ش بكات و لیژنه‌كه وردبینى ده‌كات و رووه یاساییه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات ،دواتر پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت".
وتیشى"ته‌حداى موعین ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌ى هه‌بێت و پێشكه‌شى بكات،كه‌عبى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه پێداگیرى و داكۆكیكارى مافى ڕه‌واى خه‌ڵكه ،دادگا نێوه‌ندگیریمان ده‌بێت و سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه به‌رامبه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و وتانه".