پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى:یەدەگى عێراقى هێشتا لە دۆخێکی باشدایە

  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    موسته‌فا غالب موخیف بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگەیاند بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار لەبەرامبەر دینارى عێراقی بۆ 1450 دینار  لەسەر داواکارى وەزارەتى دارایى بووە ،جه‌ختیكرده‌وه‌ یه‌ده‌گى عێراقى هێشتا له‌ دۆخێكى باشدایه‌.
     
    موخیف له‌ میان به‌رنامه‌ى ئه‌لعاشیره‌ كه‌ لە كه‌ناڵى عێراقیه‌ى ئه‌خبارى په‌خش ده‌كرێت ڕایگەیاند:" وەزارەتى دارایى بە فەرمى داواى کردووە نرخى یەک دۆلار بکرێتە 1450 دینار.  
     
    ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەوانیش داوایان کردووە وەزیرى دارایى ئامادەبێت بۆ ڕوونکردنەوەى هۆکارى بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار لەبەرامبەر دیناردا.  
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" بانکى نێودەوڵەتى لەساڵى 2014ەوە داواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارى بۆ هەزار و 500 دینار کردووە لەبەرامبەر دۆلارێکدا".  
     
    باسى لەوەش کردووە، "یەدەگى عێراقى هێشتا لە دۆخێکی باشدایە و وەزارەتى دارایش بەرپرسە لەپاڵپشتیکردنى چینە هەژارەکان، ئەو وەزارەتە هەڵدەستێت بە دووقاتکردنى موچەى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى."  
     
    موخیف بە پێویستیشى دەزانێت کە وەزارەتى دارایى داهاتى گومگرى زیاتر بکات و دەشڵێت، "بەڵێنى تەواوکردنى کارە گومرگییەکان و خاڵە سنورییەکانی داوە."