وه‌زیرى گواستنه‌وه‌:دایۆ پشت ده‌به‌ستێت به‌كرێكارى ناوخۆیى بۆ ئاماده‌كارى له‌به‌نده‌رى فاو

ناوخۆ
  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    ناسڕ حسێن به‌نده‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ واده‌ى به‌جێگه‌یاندنى پردى په‌ڕینه‌وه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌به‌غدا به‌ره‌و موسڵ وپاشان به‌ره‌و توركیا،ئاماژه‌یشیدا پلانێك هه‌یه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ى به‌نده‌رى فاو به‌توركیاوه‌.
    به‌نده‌ر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌جددى بیرده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌دووباره‌ به‌كارخستنه‌وه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌به‌غداوه‌ به‌ره‌و موسڵ وپاشان به‌ره‌و توركیا،وله‌ئێستاشدا ده‌ستكراوه‌ به‌دروستكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پردى په‌ڕینه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ وێرانكرابوون،وله‌ماوه‌ى دوو مانگدا كاره‌كانى ته‌واو ده‌بێت".
    وتیشى"پلانى گه‌وره‌ به‌ستنه‌وه‌ى به‌نده‌رى فاوه‌ به‌توركیاوه‌،وئه‌م پلانه‌یش له‌ئارادایه‌ ،وله‌ئێستاشدا كۆمپانیا چینى وتوركییه‌كان وكۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانى دیكه‌ى دروستكردنى پرده‌كان ئاماده‌ن".
    ئاماژه‌یشیدا"شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانى عێراق كۆنه‌ وله‌ساڵى 2013 چه‌ند شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌چینه‌وه‌ كڕدراوه‌ وخێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ پشتى به‌هێڵى ئاسنین به‌ستووه‌،بۆیه‌ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌كاتى به‌جێ گه‌یاندنى هێڵى نوێى ئاسنین كار ده‌كه‌ین بۆ كڕێنى شه‌مه‌نده‌فه‌رى نوێ".
    له‌باره‌ى به‌نده‌رى فاو ڕوونیكرده‌وه‌"دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیانى چینى دانوستانى ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ به‌ڵكو دانوستانى كات به‌سه‌ربردنه‌،له‌پێناو فشارخستنه‌ سه‌ر كۆمپانیا كۆرییه‌كان".
    وتیشى"كۆمپانیاى كۆرییه‌كان نزیكه‌ى هه‌زار كرٍێكار خستۆته‌ كاره‌وه‌ له‌پرۆژه‌ بچووكه‌كان وپشت ده‌به‌ستێت به‌به‌ڵێنده‌ران وكرێكارانى نێوخۆیی له‌دابینكردن نه‌ك كاركردن چونكه‌ كاركردن بۆ خۆیانه‌ وجێبه‌جێی ده‌كه‌ن،بۆیه‌ جیاوازه‌ له‌كۆمپانیاى چینى كه‌كرێكارانى خۆى به‌كارده‌هێنێت".