كازمى بانگهێشتى هاوتا كوه‌یتیه‌كه‌ى كرد بۆ سه‌ردانیكردنى عێراق

  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ سالم غه‌صاب زه‌مانان باڵیۆزى كوه‌یتى له‌ عێراق ،تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد،و كازمى بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى هاوتا كوه‌یته‌یه‌كه‌ى كرد بۆ سه‌ردانیكردنى عێراق.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى كازمى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى كرد له‌ زه‌مانان هه‌ردولا تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى كرد و پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان،وپێدانى ئه‌و بیمانه‌ى كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ عێراق كراوه‌ له‌میان كۆنگره‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى عێراق كه‌ له‌ ساڵى 2018 له‌ وڵاتى كوێت سازكرا".
     
    له‌به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كرا"تاوتوێى كاراكردنى لیژنه‌ى وه‌زارى باڵاى هاوبه‌شى عێراقى كوه‌یتى و كاراكردنى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ كرا".