كۆمسیۆن ژماره‌ى هێزه‌ سیاسیه‌ به‌شداربوه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى

     
     
    كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ژماره‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌شداربوه‌كانى له‌ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرد.
     
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆن بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"كۆى گشتى داواكارى تۆماركردنى هێزه‌ سیاسیه‌كان گه‌یشته‌(427) داواكارى، (231) رێگا پێدان دراوه‌ بۆ دروستكردنى هێزى سیاسی، له‌باره‌ى داواكارى تۆماركردنى هێزه‌كان له‌ بوارى دروستكردنه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 80 داواكارى".
     
    وتیشى" ژماره‌ى ئه‌و داواكاریانه‌ى بۆ تۆماركردنى هێزه‌كان كه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران گه‌یشته‌ 99 داواكراو، به‌هۆكارى جیاواز، له‌وانه‌ ته‌واونه‌كردنى پێداویستیه‌كان یاخود دواكه‌وتن له‌ ماوه‌ى دیارى كراو به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى(12/یه‌كه‌م) له‌ یاساى هێزه‌ سیاسیه‌كان ژماره‌ (36 بۆ ساڵى 2015)".