هنداوى:رسوماتى تۆماركردنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن

ناوخۆ
  • 20-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى

     
    عه‌بدلحسێن هنداوى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،جه‌ختیكرده‌وه‌ رسوماتى تۆماركردنى هێزه‌ سیاسیه‌كان 25 ملیۆن دیناره‌،و ناچێته‌ گه‌نجینه‌ى كۆمسیۆن به‌ڵكو بۆ لایه‌نى دیكه‌.
     
    هنداوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند:" فه‌رمانگه‌ى كاروبارى حیزب و رێكخستنه‌ سیاسیه‌كانى سه‌ر به‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ،به‌رپرسه‌ له‌ تۆماركردنى حیزب و لایه‌نه‌كان له‌ میان ئه‌پلیكه‌یشنێك كه‌ له‌ پێگه‌ى كۆمسیۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ پێى رێنمایى دیاری كراو".
    وتیشى"فه‌رمانگه‌ى حیزبه‌كان بڕى 25 ملیۆن دینار عێراقى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌رده‌گرێت،به‌ڵام بۆ كۆمسیۆن نیه‌، به‌لام ده‌چێت بۆ ده‌سته‌ى لێپێچینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى".