ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنماییدا به‌هێنانه‌ژووره‌وه‌ى كاڵا عه‌مباركراوه‌كان له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان

ناوخۆ
  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ڕاسپارد ده‌ستبه‌جێ ڕێگابده‌ن به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى سه‌رجه‌م كاڵا عه‌مباركراوه‌كانى سه‌ر به‌لایه‌نه‌ حكومییه‌كان.
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریشیدا به‌وه‌رگرتنى رسوماتى گومرگى وباجه‌كان له‌كاتێكى تردا"،ڕێنمایشى داوه‌ته‌"لایه‌نه‌ حكومییه‌كان به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان به‌خێرایی بۆ ده‌ركردنى ئه‌و كاڵانه‌ به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك".