پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى:فرۆشتنى دۆلار بۆ كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو دوو هێنده‌ زیاتر ده‌كه‌ین

ناوخۆ
  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى،دووپاتیكرده‌وه‌ بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلار بۆ كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو دوو هێنده‌ زیاتر ده‌كات.
    موخیف له‌لێدوانێكى بۆ به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه‌ كه‌سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌،په‌خش ده‌كرێت ڕایگه‌یاند"یه‌ده‌گى ڕه‌سه‌ن پاڵپشتمان ده‌بێت بۆ جێگیركردنى نرخه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا" كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو 50هه‌زار دۆلار ده‌كڕێت،ئێمه‌یش بۆ دووهێنده‌ واته‌ 100 هه‌زار دۆلار زیادى ده‌كه‌ین".
    وتیشى"زۆربوونى دۆلار وایلێده‌كات له‌بازاڕ به‌جێگیرى بمێنێته‌وه‌".
    شایه‌نى باسه‌ پێشووتر بانكى ناوه‌ندى عێراق نرخى خه‌رجكردنى دراوى بیانى هه‌مواركرده‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:
    1450 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخى كڕێنى دراوى بیانییه‌ له‌وه‌زاره‌تى دارایی".
    1460 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخى فرۆشتنى درواى بیانییه‌ بۆ بانكه‌كان".
    1470دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخى فرۆشتنى درواى بیانییه‌ بۆ خه‌ڵكى".