به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند،حكومه‌ت كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی له ڕوی ئابورییه‌وه قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
كازمی، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، ئێمه له ساڵی 2003ه‌وه، به‌ده‌ست دامه‌زراندنی هه‌ڵه‌یه‌وه ده‌ناڵَێنین كه هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات تا ده‌گاته روخانی ته‌واوی سیستمه‌كه‌وه، یان رازی بین به روخانی ته‌واوی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌بێت ده‌ست به پرۆسه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین.
وتیشی، "ناكرێت ملكه‌چی هاوكێشه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی پێش‌و بین، یان ده‌بێت دۆخه‌كه چاك بكه‌ین یان پێبكەنین به خه‌ڵك كه ئه‌مه‌ش نالۆژیكیه".
وتیشی:"وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپی چاكسازیمان گرتۆته‌به‌ر، به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌مو وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهان وه‌ك كۆریای باشور و سه‌نگاپور و ئیمارات كه بڕیاری قورسیان داوه و هه‌نگاوی بوێرانه و قوربانیشیان له‌پێناویدا به‌خشیوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "من یه‌كه‌م كه‌سم كه له بودجه‌ی داهاتو زیانم پێده‌گات، چونكه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆرم له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ده‌متوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنم، به‌ڵام ویژدانم ڕێگه‌م پێنادات ئه‌و كاره بكه‌م".
مسته‌فا كازمی ئاشكراشیكرد، "قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه به سێ ته‌وه‌ر، ده‌سه‌ڵات و پاره و گه‌نده‌ڵی، كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له ڕوی ئابورییه‌وه قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به بڕیارێكی بوێرانه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی گه‌نده‌ڵی و پاره‌ش سه‌ركه‌وین".
سه‌رۆك وه‌زیران هۆشداریشیدایه وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی و وتی، "هیچ وه‌زیرێك سه‌رپشك نه‌كراوه، هه‌ركه‌سێكیش له شوێنه‌كه‌ی ده‌ترسێت، له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگای نابێته‌وه، ئێمه ده‌بێت به‌رپرسیار بین چونكه ئه‌وه كێشه‌یه‌كی مێژویی و ورد و درشته".