به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،سه‌ر له‌نوێ ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تكرده‌وه،جه‌ختیشیكرده‌وه پله‌كانى سڕینه‌وه ونوێكردنه‌وه له‌بوودجه‌ى2021 ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
ناجى ردیس ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت كارێكى به‌ته‌واوه‌تى نادروسته وگورزێكى ئابوورییه وكاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ڕه‌وشى وڵات".
وتیشى"لیژنه‌ى دارایی وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌یوه‌ندیدارن به‌هه‌مواكردنه‌وه وزیادكردنى هه‌ر شتێك گونجاوى ده‌یبینن"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیگه ناده‌ن به‌ده‌ستكاریكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت".
ردیس پێشبینى ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕیشه‌یی یاساى بوودجه كرد له‌باره‌ى پرسى دامه‌زراندنه‌كانى سڕینه‌وه ونوێكردنه‌وه وزیادكردنى دامه‌زراندن تیایدا وكه‌منه‌كردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وگواستنه‌وه له‌ده‌روازه‌كانى تر".
ئاماژه‌یشیدا"پله‌كانى سڕینه‌وه ونوێكردنه‌وه له‌بوودجه‌ى 2021 ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".
وتیشى"عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی چاره‌سه‌رێكى ئاسانى گرته‌به‌ر له‌كه‌مكردنه‌وى مووچه‌كانى ده‌وڵه‌ت وبه‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دراوه بیانییه‌كان به‌رامبه‌ر دینار به‌بێ گه‌ڕان به‌دواى چاره‌سه‌رى دیكه وه‌ك فراوانتركردنى داهاتى ده‌وڵه‌ت له‌ڕسوماتى گومرگى وداهاتى باجى ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ بۆ دروستكردنى داهاتى دارایی نوێ وچاره‌سه‌ركردنى ئه‌و به‌فیرۆدانه‌ى هه‌یه له‌كه‌رتى نه‌وتى وفرۆشتنى نه‌وتى ڕه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كه".
عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،رایگه‌یاند بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بڕیارێکى سیاسیى سەرکردایەتیه و پشتگیرى لایەنە سیاسى و پەرلەمانیەکانیشى هەیە، هەروەها هەر ئەمجارەیە و جارێکى تر دووبارە بەرز ناکرێتەوە.
عه‌لاوى لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه بڵاویکردووەتەوە:"بەهۆى قەیرانى داراییەوە بۆ هەمووان ڕوون بوو پێویستە چاکسازى بەپەلە لە سەرجەم بوارەکاندا بکرێت، لەوانەش نرخى دراو، سەرەڕاى ئەوەى یەکێکە لە بڕیارە قورسەکانە، بەڵام ناچارین بیگرینەبەر چونکە چارەسەرى بەشێکى گەورەى قەیرانەکە دەکات."
ڕونیشکراوەتەوە، بڕیارى گۆڕانکارى نرخى دراوە بۆ یەکجارە و لەداهاتوودا دووبارە نابێتەوە و حکومەت لەگەڵ بانکى ناوەندى کاردەکات بۆ جێگیرکردنى نرخە نوێیەکە کە لەگەڵ داواکارییەکانى چاکسازیدا دەگونجێت، هەروەها بەخێرایى پشتگیرى کەرتە زیانلێکەوتووەکان و چینى هەژار دەکرێت بەشێوەیەک شایستەکانى چاودێرى کۆمەڵایەتى زیاد دەکرێت لە بودجەى گشتى لەپێناو قەرەبووکردنەوەى ئەگەرى بەرزبوونەوەى هەندێک کاڵا.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەروەها داوا لە بانکەکان کراوە بڕى سود زیاد بکەن بۆ ئەو هاووڵاتیانەى پارەکانیان لە بانکە حکومیەکان دادەنێن بۆ ئەوەى سود لەو زیادەیە وەرگرن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، گۆڕانکارى نرخى دراو بڕیارێکى سیاسیى سەرکردایەتیى عێراقییە و پشتگیرى هێزە سیاسى و پەرلەمانیەکان و ئەو چالاکیە ئابوریانەى هەیە کە عێراق بەشدارە تێیاندا هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکان وەک سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى کە بەڵێنى داوە پارەى زۆر بۆ ڕووبەڕقوبوونەوەى کاریگەریەکانى پەتاى کۆرۆنا بۆ چینە لاوازەکان دابین بکات.
وتیشى جەختی لەوەكرده‌وه ئابوریى عێڕاق چالاک‌تر دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى چاکسازیەکان و ئەو شیکردنەوە هەڵانەى دەکرێن و ئەو ڕەشبینیانەى هەیە کە باکگراوندێکى سیاسیان هەیە بۆ کۆسپ خستنەبەر چاکسازیەکانە و ڕاست نین.