به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،بانكى ناوه‌ندى وسه‌رجه‌م بانكه‌كانى تر گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵى وگه‌نده‌ڵكاران بوونه‌ته‌وه.
سه‌دڕ له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"بانكى ناوه‌ندى وسه‌رجه‌م بانكه‌كانى تر گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵى وگه‌نده‌ڵكاران بوونه‌ته‌وه وده‌بێت حكومه‌ت وپه‌رله‌مان به‌شێوازى پسپۆریانه هه‌وڵى كوتایی هاتنى ئه‌م پرسه بده‌ن وده‌ستبه‌جێ ڕزگاریبكهن،ونابێت(دراو بێ به‌ها بكه‌ن)".
وتیشى"ئه‌مه ده‌بێته چه‌كێكى دوو به‌ره‌كى له‌لایه‌ك عێراق لهقهیرانێك ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌وێته نێو قه‌یرانێكى توندتر وتاكه زهرهمهندیش گه‌له بهژێوى ژیانییه‌وه".