به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
دكتۆر خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانان دووپاتیكرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌بوودجه‌ى 2021 ته‌رخانكراوه ده‌چێته خانه‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كان،ئاماژه‌یشیدا ڕێككه‌وتننامه‌ى چین هێشتا به‌رده‌وام وكارایه،وده‌ستده‌كات به‌دروستكردنى قوتابخانه‌كان.
به‌تال له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان په‌یوه‌سته به‌بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه ،وبوودجه‌ى ساڵى داهاتوو چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كى دیاریكراوى تیایدایه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ژماره‌ى پرۆژه به‌رده‌وام وپه‌ككه‌وتوو وڕاگیراوه‌كان سنوورداركراون".
ئاماژه‌یشیدا"بڕیارى ڕاگرتنى هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى نوێ دراوه تاوه‌كو ته‌واوكردنى ئه‌م پرۆژانه،كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ى 6250 پرۆژه‌یه،وده‌یان پرۆژه‌ى راگیراوى تر هه‌ن به‌هۆى ڕووداوه‌كانى داعش وڕاگرتنى پرۆژه‌كان به‌پێى بڕیارى 347،بۆیه له‌پێشینه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان ته‌واوكردنى پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو نه‌چێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌هۆى كه‌مى پاره‌ى ته‌رخانكراو له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 بۆیه پاره‌كان بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كان ته‌رخانده‌كرێت چونكه هاوڵاتى به‌دواى پرۆژه‌ى جێبه‌جێكراو ده‌گه‌ڕێت نه‌ك دانانى به‌ردى بناغه".
ڕوونیشیكرده‌وه"به‌جێ گه‌یاندنى سه‌رجه‌م پرۆژه په‌ككه‌وتوو وڕاگیراو وكه‌م وكوڕییه‌كان پێویستى به126تریلیۆن دیناره،ئه‌م كاره‌یش ناكرێت چونكه بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو به‌شێكى كه‌م تیایدا ته‌رخانده‌كرێت به‌شى پێداویستى پارێزگا ووه‌زاره‌ته‌كان ناكات ،به‌ڵام ڕه‌وشه‌كه ڕێگا ته‌نها به‌ئه‌وه‌نده ده‌دات"،ئاماژه‌یشیدا"شاره‌زایی وبه‌هره‌یی به‌ڕێوبردن له‌كاتى قه‌یرانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت،كه‌چى كه پاره هه‌بوو هه‌مووان ده‌توانن پرۆژه‌كان ڕه‌وانه بكه‌ن وكارى پێبكه‌ن،به‌ڵام چۆن پرۆژه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن له‌سایه‌ى قه‌یرانى داراییدا؟".
وه‌زیرى پلاندانان وتیشى"ڕێككه‌وتننامه‌ى عێراق وچین هێشتا به‌رده‌وام وكارایه وهه‌موو هاوڵاتییه‌ك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌یرى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م ڕێككه‌وتنه بكات"،دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌میشه به‌راوردكردن به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى چین نادروسته،چونكه عێراق نابێت سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه ئابوورى وسیاسى وستراتیژییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتان په‌كبخات،وته‌نها به‌ئاڕاسته‌ى چین بچێت،چونكه ئه‌مه داهاتووى عێراق تێكده‌دات،ئه‌مه‌یش بیرۆكه‌یه‌كى ته‌سك وناڕاسته".
ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتننامه‌ى چین ڕێككه‌وتنێكه له‌نێوان عێراق وچین نه‌ك ڕێككه‌وتننامه چونكه ڕێككه‌وتننامه ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت وپه‌رله‌مانیش په‌سه‌ندى بكات،بۆیه له‌ئێستادا ڕێككه‌وتنى عێراق وچین به‌رده‌وام وكارایه،وله‌ئێستاشدا له‌چوارچێوه‌ى كاركردنه به‌ده‌ستپێكردنى ڕه‌وانه‌كردنى قوتابخانه‌كان به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه‌به‌نده له‌سه‌ر 100 هه‌زار به‌رمیل"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ڕێككه‌وتنى چین به‌رده‌وامه وبه‌ڕێڕه‌وى خۆى ده‌چێت ودانه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كانى تر كه‌عێراق له‌گه‌ڵ میسر واژۆیانكردووه".