وه‌نان وقوباد جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی

ناوخۆ
  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى وه‌زیرانى هه‌رێم كوردستان ڕێكاره‌كانى هاریكارى له‌نێوان تۆڕه‌كه‌ وهه‌رێم تاوتوێكرد،له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى میدیاییه‌كى بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراق بپارێزێت.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وشاندى یاوه‌رى له‌سه‌ردانێكدا بۆ تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وبه‌ئاماده‌بوونى  دكتۆر محه‌مه‌د سه‌لام،ودكتۆر عه‌لا حه‌تاب،ودكتۆر مادلین عۆیش ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران". 
    وتیش"وه‌نان پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ى ئه‌ركى تۆڕه‌كه‌ وكه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ جۆره‌جۆره‌كانى سه‌ر به‌تۆڕه‌كه‌یشى خسته‌ڕوو،وه‌ك كه‌ناڵى ئیخبارییه‌ وئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،وكه‌ناڵه‌كانى عێراقییه‌ ، وكوردى، وتوركمان، ووه‌رزشى، له‌پاڵ ئێزگه‌كان، وڕۆژنامه‌ى سه‌باح، وگۆڤارى شه‌به‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى وتارى میدیایی بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان وبه‌جیاوازى پێكهاته‌كانیانه‌وه‌.
    په‌یامنێرمان ئاماژه‌یشیدا"له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ڕه‌وشى ڕاگه‌یاندن له‌عێراق كراوه‌ وئه‌ركى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌یه‌كخستنه‌وه‌ى وتارى میدیایی وبڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى بێلایه‌ن دوور له‌هاندان وبڵاوكردنه‌وه‌ى ڕق وكینه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى نه‌هێشتنى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى نوسینگه‌كانى تۆڕه‌كه‌ بۆته‌وه‌ له‌پارێزگاكانى هه‌رێم وڕێكخستنى وورك شۆپى سیاسی ومیدیایی له‌هه‌رێم بۆ ئاڕاسته‌كردنى وتارى سیاسی به‌ره‌و بنیاتنان وبرایه‌تى".
    ئه‌وه‌یشى وت"تاڵه‌بانى سه‌رسامى خۆى ده‌ڕبڕیوه‌ به‌كارى تۆڕه‌كه‌ وكارایی ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران له‌چاودێریكردنى ئه‌ركى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت،وئاڕاسته‌كردنى وتارى میدیایی بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى دیموكراسییه‌ت ومافه‌كان.
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانى كه‌یاوه‌رى شانده‌كه‌ بوو پێزانینى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌ركى ئه‌مینداران له‌سه‌ركردایه‌تى كردنى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌په‌یڕه‌وكردنى میدیاییه‌كى پێشه‌یی دوور له‌ورووژاندنى ڕق وكینه‌ وتوندوتیژى".