به‌غدا-اه‌ع
عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیرى دارایى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،راگرتنى دامه‌زراندنى راگه‌یاند،ئاشكرایكرد ئه‌وانه‌ى له ساڵى رابردوو یاخود له سه‌ره‌تاى 2020 دامه‌زراون هه‌ڵاوێردكراون له‌و بریاره.
عه‌لاوى به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له باره‌ى به‌رزبونه‌و‌ه‌ی به‌های هه‌ر دۆلارێك بۆ هه‌زار و 450 دینار به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات،
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌مو دامه‌زراندنێك راده‌گیرێن، بودجه‌ی 2021 چاكسازیخوازه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"هه‌رێمى كوردستان نه‌وت هه‌نارده ده‌كات كه‌متر له نرخى سۆمۆ به 5 بۆ 7 دۆلار ".
وتیشى"بۆ بودجەی 2021 لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتین بە ڕێککەوتن،شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدان بۆ تاوتوێى كردنى شایسته داراییه‌كانى ساڵى 2020".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان ئاگاداری ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه حكومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی".