ئه‌عره‌جى و پاشكۆى سه‌ربازى ئێرانى تاوتوێى پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى ئه‌منى ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشوازى كرد له‌ نه‌وروز پور پاشكۆى سه‌ربازى ئێرانى كرد.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ئه‌عره‌جى و پاشكۆى سه‌ربازى ئێرانى تاوتوێى پته‌و كردنى په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوان به‌غدا و تارانیان كرد له‌ بوارى ئه‌منى و سه‌ربازى ،و په‌ره‌پێدانی سێكته‌رى ئه‌منى بۆ خزمه‌ت كردنى هه‌ردوو وڵات".
     
    لاى خۆیه‌وه‌ نه‌وروز پۆر "ئاماده‌یى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى پیشاندا له‌ به‌رده‌وامى پاڵپشتى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر ،بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ ".