حه‌لبوسى:ئه‌ركى قۆناغى داهاتوو پاراستنى ده‌ستكه‌وتى ڕزگارى وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانه‌

  • 19-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌ركى داهاتوو پاراستنى ده‌ستكه‌وتى ڕزگاركردن وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانه‌.
    حه‌لبوسى له‌میان ئاهه‌نگێكى فراكسیۆنى سه‌نه‌دى نیشتمانى نوێنه‌رایه‌تى به‌بۆنه‌ى یه‌كه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبوونى جه‌مال جه‌عفه‌ر(ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس)جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌گه‌ر جددى بن له‌وه‌فادارییان بۆ به‌هاى شه‌هیدان كه‌ئه‌ركێكى نایاب وستراتیژییان له‌ژیانى گه‌ل هه‌بوو،ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ركى داهاتوو ده‌بێت ده‌ستكه‌وتى ڕزگاكردن بپارێزرێت وئاواره‌كانى بۆ زیدى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ وكاریش بكرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى سیسته‌مى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى".
    وتیشى:به‌شانازییه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ به‌ناوبانگ ونیشتمانییه‌كانى شه‌هید حاجى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس وه‌بیر دێنینه‌وه‌،چ وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشى خراپه‌كار،بۆیه‌ به‌ڕاستى پیاوى عێراق بوو وپارێزه‌رى سه‌روه‌رى نیشتمانى بوو".
    حه‌لبوسى ئه‌وه‌یشى وت:به‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ وقوربانییه‌كانى په‌یامێكى نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ وپێشه‌نگه‌ له‌پاراستنى ده‌ستكه‌وتى سه‌ركه‌وتنى مێژوویی به‌ده‌ستهاتوو وگه‌وره‌ترین وانه‌ ده‌بێت له‌شه‌هیدبوونى ئه‌م ڕابه‌ره‌ وه‌بگرێن پاراستنى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ وپارێزگاریكردنه‌ له‌یه‌كریزى نیشتمانى ویه‌كخستنه‌وه‌ى وتار وهه‌ڵوێسته‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"له‌یه‌كه‌مین ساڵیادى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ى داستانه‌كانى ئه‌بى مه‌هدى موهه‌ندیس ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئامانجه‌ باڵا نیشتمانییه‌كان بكه‌ین كه‌ ئه‌و كارى له‌سه‌ركرد وسووربوو له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ربارى سه‌ختى ڕه‌وشى پرۆسه‌ى سیاسى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى وبه‌جێهێشتنى جیاكارییه‌كان،وكۆكبوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزى وپشتیوانیكردنى ڕێره‌وى نیشتمانى ودوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌جه‌مسه‌ره‌كان كێشمه‌كێشى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى ،یه‌كێك له‌دیارترین ئامانجه‌كانى شه‌هیدى فه‌رمانده‌".