به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێشبینى كرد یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا په‌سه‌ند بكرێت.
محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه هه‌موو كاره‌كانى ته‌واوكردووه له‌باره‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى،وله‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى كۆبوونهوهكهیهتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه،وسه‌رۆكى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى یاسا ڕه‌سه‌نه‌كه،كه‌باس له‌وه‌ده‌كات دادگاى فیدڕاڵى له‌دادوه‌ران وفهقییانى شه‌ریعه‌ت وشاره‌زایانى یاساى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌بێت یان ئه‌وه یاساییه‌ى له‌ساڵى 2005ه‌وه فهراههمكراوه هه‌مواربكرێته‌وه"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه چاوه‌ڕوانى ڕا‌وبۆچوونى هێزه سیاسییه‌كان وڕهزامهندییان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌بژارده‌كان ده‌كات،وئه‌گه‌ر هات یاساى ڕه‌سه‌نى دادگاى فیدڕاڵى په‌سه‌ندبكرێت ئه‌وه پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى سێ له‌سه‌ر یه‌كى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه ،وئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش كرا ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته وپێش كۆتایی هاتنى وه‌رزى یاسادانان په‌سه‌ند ده‌كرێت".
غزى وتیشى"لیژنه‌كه چه‌ند یاساییه‌كى گرنگى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نێویشیاندا یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌حكومه‌ت پێش حه‌وت مانگ ڕه‌وانه‌ى كردووه وخوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى بۆ كراوه وگه‌یشتۆته قۆناغى كۆتایی بۆ ئاماده‌كردنى شێوازه یاساییه‌كانى،كه ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار به‌رجه‌سته ده‌كات،به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كهبهیاساى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكارى ساڵى 1963 كارده‌كات وهیچ یاساییه‌ك نییه هاته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار له‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیران وده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره‌كان،وده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و یاسایه بڕبڕه‌ى پشتى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكاره،ویه‌كێكه له‌یاسا گرنگه‌كان،ولهسهرهتاى وه‌رزى یاسادانانى نوێ ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
ئه‌وه‌یشى وت"دانیشتنه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ تاوتوێكردنى یاساى بوودجه‌ى 2021 ته‌رخانده‌كرێت ئه‌گه‌ر هات وله‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه گه‌ڵاڵه بكرێت"،وتیشى"پرۆژه بوودجه‌ى گشتى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت دواى په‌سه‌ندكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".