به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، پیرۆزبایی هاتنى جەژنی رۆژووی ئێزى له ئێزدییەکان دەکات .
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى پیرۆزبایی هاتنى جەژنی رۆژووی ئێزى له ڕۆڵه‌كانى گه‌لى ئێزدییەکان دەکات".
وتیشى"گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ڕۆڵه‌ى گه‌لى ئێزیدییه‌كان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى هاتنى جەژنی رۆژووی ئێزى".
ئاماژه‌یشیدا"به‌بۆنه‌یه جوانترین وشه‌ى خۆشه‌ویستى وبرایه‌تى ئاڕاسته‌ى ڕۆڵه‌ى گه‌لى ئێزیدى له‌عێراق وجیهان ده‌كه‌ین،وپه‌یوه‌ندى پته‌ومان به‌نیشتمانه خۆشه‌ویسته دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌موومانى له‌سه‌ر خێر وئاشتى وشانازى به‌ناسنامه‌بوونمان بۆى كۆكردۆته‌وه وجه‌ختیشده‌كه‌یه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵى به‌رده‌وامان بۆ پشتیوانیكردنى كه‌سوكارمان له‌ئێزیدییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ساڵى داهاتوو له‌ناوچه‌كانى خۆیان به‌ته‌واوه‌تى ئارام وسه‌قامگیر بن".
وتیشى"ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌هه‌ل ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ختبكه‌ینه‌وه له‌قۆڵایی شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق كه‌یه‌كڕیزى وپێكه‌وه ژیان كردۆته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر له‌سایه‌ى عێراقێ گه‌شه‌سه‌ندوومان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته وده‌وڵه‌مه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانى".