به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا به‌ده‌ستنیشانكردنى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وه‌ك نوێنه‌رى خۆى بۆ دۆسییه‌ى ئاو هاوشێوه‌ى لایه‌نى توركیا.
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌دواى به‌شداریكردنى مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى وه‌زارى به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران له‌توركیا،كازمى بڕیاریدا به‌ده‌ستنیشانكردنى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وه‌ك نێرده‌ى تایبه‌ت ونوێنه‌رى خۆى بۆ دۆسییه‌ى ئاو هاوشێوه‌ى لایه‌نى توركیا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركیا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ڕۆژى پانزه‌ى مانگى داهاتوو بۆ دانوستان له‌باره‌ى پرۆتۆكۆڵى هاریكارى له‌ئاوى ڕووبارى دیجله كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشكه‌شكراوه وهاوتایه به‌ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌به‌شه ئاوى عێراق له‌ڕووبارى سه‌ره‌كى دیجله مسۆگر ده‌كات".