به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارییه‌كانى ڕاپۆرته‌كه‌ى له‌باره‌ى ئه‌ركى حكومه‌ت خسته‌ڕوو.
ناسڕ توركى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى وجێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى پوخته‌یه‌ك له‌و به‌رنامه‌یه له‌خۆده‌گرێت كهمستهفا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران باسى لێوه‌كرد وبهڵێنى جێبه‌جێكردنى داوه".
توركى ڕوونیشیكرده‌وه"پێداچوونه‌وه ده‌كرێت به هه‌ر بڕگه‌یه‌ك لهبڕگهكانى به‌رنامه‌كه وهێما وبه‌جێ گه‌یاندن وگرنگییهكانى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى سیاسى وئابوورى وئه‌منى".
وتیشى"سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى شیكردنه‌وه ده‌كرێت له‌پێناو پێدانى ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى كه‌حكومه‌ت به‌ڵێنى له‌سه‌ر دابوو"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌كه ڕێژه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى پێشكه‌ش ده‌كات وئه‌م ڕێژه‌یه له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى وه‌رزى یاسادانانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
پێشووتریش،فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مان كارنامه‌ى دانیشتنى ڕۆژى شه‌ممه،بڵاوكرده‌وه،ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى نیوه ساڵى له‌خۆده‌گرێت له‌باره‌ى چاودێرى به‌رنامه‌ى حكومى.