به‌غدا-اه‌ع
شوێنكه‌وتووانى ئاینى ئێزدى ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ژنى ڕۆژوویان كرده‌وه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى ئاشتى وخۆشه‌ویستى بۆ جیهان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان.
ڕێوڕه‌سمى جه‌ژنه‌كه له‌ناوچه‌ى ئێزدییه‌كانى سنوورداربوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئێزدییه‌كان هه‌موو ساڵێك جه‌ژنى ڕۆژوو ده‌كه‌نه‌وه كه‌ناسراوه به‌جه‌ژنى(ڕۆژین ئێزى)وتیایدا پێش جه‌ژنه‌كه سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن ،وزۆر جاریش ڕێوڕه‌سمى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتیایدا پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كرێت وئاشتبوونه‌وه له‌نێوان دابڕاوه‌كانى ده‌كرێت وخواردنى تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت كه‌سه‌ردانكردنى گۆڕستانه‌كان وپارانه‌وه له‌پێناو ئاشتى وخۆشه‌ویستى له‌جیهاندا.