به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانى 70 مامه‌ڵه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كان به‌جێ گه‌یاند.
حوسام عه‌بدولسه‌تار سه‌عدى بریكارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"به‌جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 81ى ساڵى 2020 كه‌باس له‌وه ده‌كات كه‌سوكارى شه‌هیدان وبریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى چاكسازى تشرین یاساى شه‌هیدانى ژماره 20ى ساڵى 2009 ده‌یانگرێته‌وه هاوشێوه‌ى شه‌هیدانى هێزه چه‌كداره‌كان وحه‌شدى شه‌عبى وپێدانى مافى خانه‌نشینى پێیان وه‌ك ڕێزلێنانێك به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانیان،هه‌روه‌ها له‌میان پلانى چاكسازى حكومه‌ت كه‌له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گیراوه‌ته‌به‌ر ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانى به‌ڕاسپارده‌ى دكتۆر عه‌لى عه‌بدولئه‌میر وه‌زیرى دارایی هه‌ستا به‌دروستكردنى تیمى كار به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى شه‌هیدان".
ئاماژه‌یشیدا"ده‌سته‌كه 70 مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى له‌به‌شى یه‌كه‌م ته‌واوكردووه،وناسنامه‌ى خانه‌نشینى به‌خشیوه‌ته كه‌سوكارى شه‌هید،ومووچه‌ى خانه‌نشینانیان خه‌رجكردووه"جه‌ختیشیكرده‌وه"ئه‌م كاره به‌شێكه له‌پابه‌ندییه‌كانى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌م چینه".