ته‌ندروستى ئه‌نبار هه‌واڵى داخستنى هه‌ندێك له‌خوێندنگاكانى جه‌زیره‌ى ڕومادى به‌هۆى كۆرۆناوه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 18-12-2020, 00:00
  • +A -A

    ئه‌نبار-اه‌ع-ئه‌حمه‌د دلێمى

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ئه‌نبار ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هه‌واڵى داخستنى هه‌ندێك  له‌خوێندنگاكانى جه‌زیره‌ى ڕومادى به‌هۆى كۆرۆناوه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.
    دكتۆر خزه‌یر خه‌له‌ف شه‌لال به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى ئه‌نبار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هه‌واڵى هه‌ندێك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وداخستنى هه‌ندێك له‌خوێندنگاكانى جه‌زیره‌ى ڕومادى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".
    شه‌لال داوایشى كرد"زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان وئه‌كاونتى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت".