حه‌لبوسى وحه‌كیم جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگی یەکلایی کردنەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی

  • 17-12-2020, 00:00
  • +A -A

    اه‌ع-به‌غدا

    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وعەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون،ئەمرۆ پێنجشەممە، جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگی یەکلایی کردنەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی لە قۆناغی داهاتوودا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  ،ئەمرۆ پێنجشەممە،پێشوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون،ولەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسا پێویستەکان کرا لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەنێویشیاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای تەرخانکێدنی بودجە بۆ خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هەر لە دیدارەکە تاوتوێی گرنگی یەکلایی کردنەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی کرا لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی وڵات بونەتەوە و رێگەکانی چارەسەرکردنیان لە دۆخی ئێستادا".