ئه‌نقه‌ره-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركیا تاوتوێى پته‌وكردنى هاوكارى ئابورى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كرا.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى كازمى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتوو رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زیران چاوى به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركى كه‌وت ،له میان سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ى بۆ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا".
ئاماژه‌به‌وه‌كرا" هه‌ردولا تاوتوێى په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد،فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌چه‌ند بوارێك و بانگهێشتى كۆمپانیا توركیه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان".