به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ناڕازى تاوتوێى پرسى قەیرانی مووچەى فه‌رمانبه‌ران و بژێوی خه‌ڵک كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ساڵح پێشوازیکرد لە ژماره‌یه‌ک مامۆستایانی ناڕازی ھەرێمی کوردستانن، باس له کێشەکانی تایبه‌ت بە مووچە و بژێوی مووچه‌خۆران و مامۆستایانیان خرایه روو، هاوکات مامۆستایان باسیان لەو قەیران و گرفتانەش کرد که رووبه‌ڕووی بواری پەروەردە و فێرکردن و پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه".
ساڵح باسی له رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایان کرد له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خوێنده‌وار و پێگه‌یشتوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داخوازییه ره‌واکانی مامۆستایان و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند؛ قەیرانی مووچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و دەستووری هه‌یه، ھەروەھا روونیشیکرده‌وه لە دابینکردنی شایستە داراییه‌کان پێویستە رەچاوی دادپەروەری هه‌موو پێکهاته و ناوچه‌کان بکرێت، به‌تایبه‌ت لە یاسای بودجە و پڕکردنه‌وه‌ی کورتھێنانی داراییدا، بەجۆرێک مایەی رەزامەندی ھەموو خه‌ڵکی عێراق بێت بێ جیاوازی.
جه‌ختیكرده‌وه "هۆکاری قەیرانەکان وێڕای دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جێبه‌جێنه‌کردنی دەستوور و گەندەڵی و دەستدرێژییە بۆ سەر داھاتی گشتی، بۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئه‌نجامدانی چاکسازی راستەقینە و رێککەوتنێکی گشتگیری دەستووری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییە کە کۆتایی به نه‌هامه‌تی مامۆستایان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بھێنێت.