به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
فراكسیۆنى گۆڕ‌انى نوێنه‌رایه‌تى،رایگه‌یاند كێشه‌ى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ته‌نها پرسى موچه نیه.
غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند" كێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها كێشه‌ى موچه نیه،به‌ڵكو چه‌ند كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه وه‌ك ئابورى و خزمه‌تگوزارى و ئه‌منى وترسى ساخته‌كارى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكى دیكه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"هێزه ئه‌منیه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى خراپ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن چه‌نكه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ه‌ڵاتدارن له هه‌رێم".
غالب وتیشى" موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به ژیانى هاوڵاتیان و جوڵه‌ى بازاڕه‌وه هه‌یه له هه‌رێم، رونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ركرا ئه‌وا له 50% بۆ له 60% ى كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
جه‌ختیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا به‌غدا و هه‌ولێر نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن ،هۆكارى ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه خكومه‌تى ناوه‌ند داواى ڕاده‌ستكردن نه‌وت و له 50%ى داهاتى ده‌روازه‌كان كردووه،كه‌چى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاده‌ستكردنى نه‌وت ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت ته‌نها داهاتى نه‌وت ڕاده‌ست بكات".
رونیكرده‌وه"به‌غدا باش ده‌زانێت داهاتى نه‌وت زۆر كه‌مه و ڕاده‌ستكردنى نه‌وت به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ دابین كردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له بودجه‌ى فیدڕاڵى".