به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ تاوتوێى كردنى چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگەی ڕاگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە و بەرپرسانی دیکە پەیوەست بە چەند تەوەرێک گفتوگ دەکەن".