بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار و شاندێکی کۆمەڵەی فەقیهی عێراقی لەکۆبونەوەیەکدا گرنگی رۆڵی زانایانی ئاینی لە رەواندنەوەی ناکۆکی، لێکترازان، یەکخستنی ریزەکان و بەگژداچونەوەی بیری توندڕەوەی تاوتوێ دەکەن و جەخت لە پێویستی بنیادنانی بنەمای برایەتی و چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بەرهەم لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆمەڵەی فەقیهی عێراقی و ژمارەیەک زانایان و پیاوانی ئاینی، لە سەرەتای دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی گرنگی رۆڵی زانایانی ئاینی لە رەواندنەوەی ناکۆکی و لێکترازان و یەکخستنی ریزەکان و بەگژداچونەوەی بیری توندڕەوەی و بانگهێشتکردن بۆ بە یەکگەیشتن و لێبوردەیی و بڵاوکردنەوەی بنەماکانی ئاشتی.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ ھەڵوێست و بۆچونەکانی شاندی زانایان و پیاوانی ئاینی سەبارەت بە رێککەوتنی ھەردو دیوانی وەقفی شیعی و سونی، لەبارەی دابەشکردنی ئەوقافەکان لە مزگەوت و مەرقەدەکان.
لەو بارەویەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بنیادنانی بنەمای برایەتی و چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەهێزکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی نێوان تەواوی گەلی عێراق و ڕەواندنەوەی لێکترازان و ناکۆکێیەکان.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندی میوان پشتیوانی بیروبۆچونەکانی سەرۆک کۆماریان کرد لە بەهێزکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و پێکەوژیانی ئاشتیانە، ھاوکات ھەوڵەکانی سەرۆک بەرھەمیان بەرزنرخاند بۆ چەسپاندنی لێبوردەیی و برایەتی و خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلی عێراقدا.