به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌باره‌ى كرده‌وه‌كانى تیرۆركردنى ئه‌مدواییه وپێشێلكردنى سنوور دوو ڕاسپارده‌ى ده‌ركرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى بیست ونۆهه‌مین دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان سازكردووه،ولهدانیشتنهدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى پێداچوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى سه‌ر نه‌خشه كاره‌كانى كردووه وهه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه بهپێشهاتهكانى ڕه‌وشى به‌په‌له‌ى ئه‌منى كردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه تاوتوێى په‌لامارى مه‌ترسیدارى كردووه كهڕووبهرووى سنوورى نیشتمانى بۆته‌وه له‌ناوچه‌ى سحلیه-فێشخابوور،كه‌تیایدا گروپێكى چه‌كدار لهخاكى سوریاوه بۆردومانى سنوور وناوچهكانى بوونى هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێمى كوردستان وپێشمه‌رگه وهێزهكانى سنوورى عێراقى كردووه،به‌مه‌به‌ستى هاتنه نێو وڵات وئه‌نجامدانى كرده‌وه به‌قاچاخبردنى كه‌س وچهكهكان".
وتى"ئه‌نجومه‌نه‌كه ستایشى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاره‌مانانه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وبهپاڵپشتى هێزه چه‌كداره‌كانى فیدڕاڵى".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌دواداچوونى كرده‌وه‌كانى تیرۆركردنى ئه‌مدواییه‌ى كرد كهچالاكوانانى مه‌ده‌نى كردۆته ئامانج وهه‌روه‌ها باسى له دیارده‌ى دزه‌پێكردن وبهقاچاخبردنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كردووه وگوێى گرت لهپوختهیهكى به‌رپرسانى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌م بابه‌ته".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕێنمایشیدا"به‌گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه یاساییه پێویسته‌كان له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ولهڕێگاى كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م پێشێلكارییانه ولێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسانى كه‌مته‌رخه‌م وگرتنهبهرى ڕێوشوێنه كاراكان بۆ ده‌ستگیركردنى تاوانباران".