به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم ،وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى قه‌بانى ده‌روازه سنورییه‌كان.
نازم له میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد له باره‌ى دوا پێشهاته‌كانى كۆرۆنا "،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانێكى روون و ئاشكراى دا بۆ پاڵپشتى كردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى پێكۆتهى كۆرۆنا".
وتیشی"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى بیره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا بۆ كۆمپانیاى ههڵكهندى عێراقى"،وله‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى قه‌بانى ده‌روازه سنورییه‌كان"،رونیكرده‌وه ئه‌نجومه‌ن بریارى دا به‌ته‌واو كردنى پرۆژه‌ى ده‌روازه‌ى خزمه‌تگوزارى ئه‌نته‌رنێت".
نازم باسی له‌وه‌كرد"ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رێکدەخات و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش لەپڕۆژەی بودجەدا چارەسەر دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبونی لەسەرە و باوەڕمان وایە یاساکە جێبەجێکردنی زۆرێک لەرێککەوتنەکانیش لەخۆدەگرێت".