به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى شانه‌ى تیرۆرستى له‌كه‌ركوك راگه‌یاند.
َلێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى كه‌ركوك توانیان تیرۆرست ئه‌بو ته‌لحه به‌رپرسى شانه‌ى تیرۆرستى داعش له كه‌ركوك ونه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر".
له به‌یانامه‌كه هاتووه" دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك توانرا ئه‌و دوو تیرۆرسته ده‌ستگیر بكرێت ،له‌میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانى به‌وه‌دا نا كه به‌شداری كردووه له ئۆپراسیۆنى به‌ره‌ى چه‌پ و وادى حه‌جه‌ر دژى هێزه ئه‌منیه‌كان ".