به‌درى نوێنه‌رایه‌تى:60 ڕۆژ به‌سه‌ر واده‌ى ناردنى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان تێپه‌ریوه‌

ناوخۆ
  • 15-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فراكسیۆنى به‌درى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ وادەى ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران 60 ڕۆژ دواکەوتووە ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ریچكه‌وتنه‌كانى نابێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵ.
     
    حەسەن شاکر سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌درى نوێنه‌رایه‌تى له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ ئه‌خبارى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند: "وادەى ناردنی پڕۆژەیاساى گشتى 2021 بۆ ئەنجومەنی وەزیران 60 ڕۆژ دواکەوتووە و پێشتر سەرۆکى پەرلەمانی ئەنجومەنی وەزیرانی لە دواخستنی ئاگادارکردووەتەوە".
     
    باسی لەوەشکردووە کە "ملیۆنان هاوڵاتی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەن و گەلی کوردستانیش بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی عێراق".
     
     
    شاكر وتیشى"حکومەتی هەرێم پابەندی 1%ی ڕێککەوتنەکانی پێشوو نەبووە لەگەڵ بەغدا و لە داهاتووشدا پابەند نابێت، بۆیە کەموموڕییەکە لە هەرێمی کوردستانەوەیە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت"،"حکومەتی بە ڕوونی داوای نەخشەڕێگایەکی کردووە کە هەرێمی کوردستان بتوانێت پابەندی ڕێککەوتنەکانی بێت."