به‌غدا-اه‌ع
حاڵه‌تى چاكبونه‌وه به ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق رۆژانه به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 1391 توشبوو بووه،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2165 حاڵه‌ته ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 11 حاڵه‌ته".
جێى ئاماژه‌پێكردنه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پشكنینى بۆ 35467 كه‌س كردووه.