نهجهفى پیرۆز-اهع-حهیدهر فهرمان
شێخ سهلاح عوبیدى وتەبێژی فەرمیی ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئهمڕۆ سێشهممه،ڕایگەیاند، هیچ لارییەک لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لە دەرەوەی چوارچێوەی ماڵی شیعەدا نییە، جەختیشى کردەوە " سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە".
عوبیدی، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند:"دەرگا کراوەیە لە بەردەم هێزە نیشتیمانییەکان هاوپەیمانێتی لە دەرەوەی ماڵی شیعە پێکبهێنن"،کۆکردنەوەی ماڵی شیعە نابێت بەمانای دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی تائیفی لەقەڵەم بدرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە دەتوانرێت سەرۆک وەزیرانی ئایندە دەستنیشان بکرێت".
لای خۆشییەوە حەیدەر جابری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی موقتەدا سەدر رایگهیاند: "موقتەدا سەدر، داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو بەدەربێت لە دەموچاوی کۆن، نابێت گەندەڵکاران ڕۆڵیان لەوهەڵبژاردنەدا هەبێت، دەبێت هەموویان ڕادەستی دادگا بکرێن".