بەغدا_اەع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئەمڕۆ دوشەممە،بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتوە رایگەیاند:" فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە سەردانی کوەیتی کرد و لەگەڵ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح،میری کوەیت کۆدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دەرەوە نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران دەگەیەنێتە میری کوەیت.