مالکی داوای رێکەوتن دەکات بۆ پەسندکردنی یاسای دابەشکردنی سامانی سروشتی

  • 14-12-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،ئەمڕۆ دووشەممە،داوای چڕکردنەوەی ھەوڵ ودانوستانەکان کرد لەپێناو ڕێککەوتن لەسەر پەسەندکردنی یاسای دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان
     
    نووسینگەی راگەیاندنی مالیكی،لە راگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كردووە، لە دیدارێكدا رەوشی سیاسی و ئەمنییان لە عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كردووە.
     
    وەكو لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە "مالیكی جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی دەستوور و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق لە هەموو شوێنێك"، هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو داواكارییانەی گەلی كورد نیشانداوه كە "گونجاون لەگەڵ چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەكانی عێراق".