به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى له ناوچه‌ى حه‌ى ئه‌لجیهاد به‌غدا راگه‌یاند.
َلێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى توانىیان دوو تیرۆرست به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكات كه سه‌ر به مه‌فره‌زه‌كانى ئه‌بو له‌یس ئه‌لئه‌نسارى داعش بووه به ناوه‌كانى ئه‌بو حاته‌م و ئه‌بو عناد كه به‌شدارییان كردووه له له‌سێداره‌دانى چه‌ندین هاوڵاتى سڤیل له نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى له پارێزگاى نه‌ینه‌وا كردووه ".
له به‌یانامه‌كه هاتووه" دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك توانرا ئه‌و دوو تیرۆرسته ده‌ستگیر بكرێت ،له‌میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌شداریان چه‌ندین ئۆپراسیۆنى تیرۆرستى كردووه ".