بهغدا-اهع-سۆما جاف
شاندی هەرێم،ئهمڕۆ یهكشهممه،بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی کۆدەبێتەوە و کۆمپانیای سۆمۆش ئامادە دەبێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگرى سهرۆكى ههرێم بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم و، هەروەها بڕی داهاتە نانەوتییەکان، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە."
وتیشى"کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەى دوێنێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان لەگەڵ شاندی هەرێم لەبارەى دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک لەنێوان هەردوولادا."
باسی لەوەشکرد، "بڕی بەهای نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە و کۆی داهاتە نانەوتییەکانی دیاری دەکرێت و پاشان بەپێی ئەوە، پشکی هەرێم بەپێی یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی دیاری دەکرێت."